لەسەر رێگای هەولێر - دهۆک
دوو ئۆتۆمبێل بە دوای یەکدا لە پیاوێکیاندا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
نزیکی کاتژمێر 11:00ـی شەوی رابردوو، لەسەر رێگای هەولێر دهۆک دوو ئۆتۆمبێل خۆیان کێشا بە پیاوێکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
رێباز مزووری، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ”رووداوەکە لەسەر رێگای هەولێر – دهۆک روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری گڵاند خۆی کێشاوە بە پیاوێکدا و فڕێی داوەتە ناوەڕاستی شەقامەکە دواتر ئۆتۆمبێلێکی تریش خۆی پێداکێشاوە و کەسەکە لە هەمان شوێن گیانی لەدەستداوە.”
وتیشی، ”کەسەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و ئەو شۆفێرانەی لێیانداوە خۆیان لەگەڵ تەرمەکە رۆیشتوون بۆ پزیشکی دادی هەولێر.”
سەرچاوەیەک لە نێو پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، ”تا ئێستا تەرمی ئەو کەسە لە پزیشکی دادیە و هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و تا ئێستا نازاندرێ کێیە”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر