لەسەر رێگای کەرکوک - پردێ
بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دووانی دیکە بریندارن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان کەرکوک – پردێ کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بیندار بوون.
سەرچاوەیەک لە مەخفەری پۆلیسی کەڵوڕ بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان ناڤارە و تویۆتایەکی کامری، لە نێوان کەرکوک – پردێ و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی نەبیاوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، شۆفێری پیکابەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، سەرجەمیشیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
964 چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی