هەولێر
پیاوێک لە بازاڕی ئیسکان کەوت و پێدەچێت گیانی لەدەست دابێت
964+
دەشتی عارف
ئەمشەو پیاوێك، كە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ دەبوو، لە بازاڕی ئیسكان بەربووەوە و بە پێی زانیارییەكان گیانی لەدەست دا.
بەپێی قسەی ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەكە بوون و بۆ 964 قسەیان كرد، پیاوەکە ماڵی نزیک گەڕەكی باداوەیە و پێشووتریش هەر لەناو ئیسکان جەڵتە لێیداوە و ئەمشەویش پێدەچێت دووبارە جەڵتە لێیدابێتەوە.
پەیامنێری 964 لە بازاڕی ئیسكان بوو كاتێك ئەم پیاوە كەوتووە و دواتریش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشت و پیاوەكە گواسترایەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش پیاوەکە گیانی لەدەستداوە، هاوكات تیمی فریاكەوتن كە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە هاتبوون، ئەوەیان بە 964 وت، كە پیاوەكە بە پێی پشكنینە سەرەتاییەكان گیانی سپاردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا