وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕا، فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان
كەلار – باوەنوور
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و كەسێک گیانی لەدەست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە رێگای نێوان کەلار- ناحیەی باوەنوور بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیتریش بریندار بوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 3.4.2025 بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیک لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا لە نزیک گوندی بەرلووت، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیتریش بریندار بوو.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، بۆ زانینی هۆکار و شێوازی رووداوەکە تیمی هاتوچۆی گەرمیان گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
هەروەها ئەوەشیان باس كردووە، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
رووداوی هاتوچۆ
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
سلێمانی
نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت