دیمه‌نی یه‌كێك له رووداوه‌كان له سنوورى قه‌زاى كۆیه... وێنه : هاتوچۆى كۆیه.
له هه‌ولێر و كۆیه
رووداوه‌كانى هاتوچۆ له هه‌رسێ رۆژى جه‌ژندا 45 هاوڵاتی بریندار كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوو ئامارى فه‌رمى له ماوه‌ى هه‌ر سێ رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه 45 كه‌س له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زاى كۆیه بریندار بوون.
ئاماره‌كانى هى نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری هه‌ولێر و بەشی فریاکەوتنى نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د. خالیده له كۆیه.
له‌هه‌ولێر به‌هۆى ئه‌م رووداوانه‌ى هاتوچۆوه 37 كه‌س بریندار بوون و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كۆیه‌ش هه‌شت هاوڵاتی برینداربوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان له‌هه‌رسێ رۆژه‌كه‌ى جه‌ژندا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى هه‌ولێر پێشوازى هه‌زار و 901 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه و 738 نه‌خۆش پشكنینى تیشك، 502 تاقیگه‌یی 341 سۆنایان ئه‌نجامداوه و 23 نه‌شته‌رگه‌رى جۆراوجۆریش ئه‌نجامدراون.
سێ رۆژی جەژنیش له كۆیه 181 نه‌خۆش داخڵكراون، 13 حاڵه‌تى به‌ربوونه‌وه روویان له نه‌خۆشخانه‌كه كردووه و حاڵه‌تێكی به‌ركه‌وتنى گولله و یه‌ك پێوه‌دانى ماری، برینداری جۆراوجۆر 23 حاڵه‌ت، پێوەدانی دووپشک سێ حاڵه‌ت، شکانی دەست و قاچ 13 و فریاگوزاری سەرەتای و دوورینەوە و تەداوی کردنیشیان بۆ 85 هاوڵاتى ئه‌نجامداوه.