پارێزگای هەولێر ئامارەکانی بڵاوکردەوە

زیاتر لە 76 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژن سەردانی هەولێریان كردووە

+964

محەمەد فاتیح

پارێزگای هەولێر ئاماری گشتی ژمارەى هاتنى گەشتیاران و ووداوەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵى، لە سنووری پارێزگاکە بڵاوكردەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە ژمارەی ئەو گەشیارانەی تەنها لە رۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە  76 هەزار و 654 گەشتیار.

دەشڵێت، بەپێی ئامارەكان لە رۆژانی جەژن، 28 تاوان تۆمارکراوە، هەروەها چوار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و لە ئەنجامیاندا 12 کەس برینداربوون و نۆ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەش هەبووە.

لە سێ رۆژی جەژن پێنج هەزار و 874 هاوڵاتی سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، 119 منداڵ لە دایک بووە  71 کوڕ و 48 کچ، 669 نەشتەرگەرى جۆراو جۆر ئەنجامدراوە لەگەڵ 620  حاڵەتى شوشتنی گورچیلە، 159 نەخۆش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی چارەسەریان وەرگرتووە و 520  نەخۆشیش لە سەنتەری ئاوات چارەسەری تیشکیان وەرگرتووە، شەش هەزار و 956  تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆکراوەتەوە و لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە چارەسەریان بۆ کراوە، وەك لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی پارێزگای هەولێردا هاتووە.

دووپاتیكردەوە، پلانەكانیان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەركەوتووی جێبەجێكردووە.