
لۆگۆی وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی کارەبا
“لە رۆژانی جەژندا 22 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 2.4.2025 رایگەیاند لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا توانیویانە 22:30 کاتژمێر کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی كارەبا بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کە پێش رۆژانی جەژن بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک توانی جێبەجێی بكات.
ئەمە لە كاتێكدایە بەشێك لە كارەبای چەند گەڕەكێكی شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بوونەتە كارەبای 24 كاتژمێری، كە بە كارەبای پڕۆژەی رووناكی ناسراوە.