ڤاڵ كیڵمەر
ڤاڵ كیڵمەر
باتمان گیانی لەدەست دا
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەكتەری ئەمریكی ڤاڵ كیڵمەر، كە بە رۆڵێگڕانی لە فیلمی باتمان ناسرا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 65 ساڵی گیانی لەدەست دا.
كچی ئەو هونەرمەندە كە ناوی مارسیدسە، بە میدیای ئەمریكای راگەیاند، باوكی بەهۆی لەكاركەوتنی سییەكانی درەنگانی شەوی رابردوو بە كاتی ئەمریكا گیانی لەدەست دا.
كیڵمەر لە ساڵی 2014یش تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەروو بوو، بەڵام دواتر تێیپەڕاند.
ڤاڵ كیڵمەر جگە لە فیلمی “باتمان بۆ هەتاهەتا”، كە پێی ناسرا، لەگەڵ تۆم كروزیش لە فیلمی تۆپ گەن بەشداریی كرد، هەروەها لە فیلمی The Doors لە رۆڵی جیم مۆریسن رۆڵێكی سەركەوتووی گێڕا و سەرنجی بینەران و چاودێرانی بەلای خۆیدا راكێشا.