لە پێنجوێن

چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و چوار کەس بریندار بوون

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گوندی کێلو چوار ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و چوار کەسیش برینداربوون.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، لە دووڕیانی گوندی کێلو رووداوەکە روویداوە و نزیکە لە سەنتەری قەزای پێنجوێن.

وتیشی، لە رووداوەکەدا چوار ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و چوارکەسیش بریندارن بەڵام برینەکانیان سوکە و هەر لە پێنجوێن چارەسەریان وەرگرتووە.

وتیشی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە پێش و دواوە پێکراوە و زیانی مادیی گەیاندووە.

هاوکات بێستون مەحمود رێپێدراوی هاتوچۆ بە 96ـی راگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای پێنجوێن سەیدسادق لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانی لەدەستداوە و دوانیش برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزان بوون.

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا