وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق
بۆ ناو تۆمارکردن دوو مانگ مۆڵەت هەیە
مەرجەكانی بەشداریكردن لە كێبڕكێیەكی شوێنەواری راگەیەندرا
محەمەد فاتیح
دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق، مەرجەکانی بەشداریکردن لە خولی حەوتەمی پێشبڕکێی (نابو) بۆ ساڵی 2025ـی راگەیاند.
پێشبڕكێی (نابو) بۆ لێکۆڵینەوەی شوێنەواریی، هەموو ساڵێک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت و شوێنەواری عێراق رێکدەخرێت.
مەرجەكانی بەشداریكردن ئەمانەی خوارەوەن؛
1- پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە پێشبڕكێكە.
2- توێژینەوە یان لێکۆڵینەوەکە دەبێت رەسەن بێت و چارەسەری كێشەیەكی شوێنەواری بكات.
3- توێژینەوە یان لێکۆڵینەوەکە نابێت پێشتر بڵاوكرابێتەوە، بەپێچەوانەوە رەتدەكرێتەوە.
4- توێژەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بابەتی لێكۆڵینەوەكە.
5- نابێت توێژینەوەی هاوبەش بۆ دوو کەس یان زیاتر پێشكەش بكرێت.
6- دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی توێژینەوەكان رۆژی یەكشەممە 1.6.2025ـە.
7- توێژینەوەكان دەدرێت بە دەستەی گشتی شوێنەوار لە بەغدا.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە: 07709283197.