باسی نەوەدەکان دەکات

فیلمی بەرازیلیە شینەکە لە هەولێر نمایشکرا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمشەو فیلمێکی کوردی کە باس لە ساڵانی نەوەدەکان دەکات بەناوی بەرازیلیە شینەکە لە هەولێر نمایشکرا، دەرهێنەریش دەڵێت،  سینەما دەبێت چیرۆكی خەڵك لەخۆ بگرێت.

داروین وەیس کە دەرهێنەری فیلمەکەیە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، سینەما دەبێت چیرۆكی خەڵك لەخۆ بگرێت و خۆیان لەناو سینەمادا ببیننەوە و بۆ هەموو چینەكانی كۆمەڵگە بێت، ئەو بە خۆشحاڵیەوە باسی لەوەكرد فیلمەكەی سەركەوتو بووە، چونكە پشتی بەستوە بە بنەمایەكی راستەقینە و چیرۆكەكەی هەڵقوڵاوی بەسەرهاتێكی راستەقینەی هاوڵاتیانە.

بەرهەمی كوردی خۆماڵی خۆمان زۆر بە پێویست دەزانم، مێژوی جوان و چیرۆكی زۆر جوان و گەورەمان هەیە كە بكرێن بە فیلم و نمایشبكرێن، فیلمی بەرازیلیە شینەكەش رووداوێكی راستەقینەیە كە لە شاری هەولێر رویداوە، ئەمە سەرنجی ئەكتەر نەوزاد فەرهاد بوو، لەسەر فیلمەكە لەدوای نمایشكردنی.

پێداچوونەوەی: محەمەد فاتیح