لە 964ەوە چاوەڕوان بن
جەژنەکەتان بۆ دەکاتە دوو جەژن و سوپرایزی هەیە
964+
پەری ساڵح
هەڵدێر محێدین، ئەوەی ساڵانێک خولیای گۆرانی رۆمانسی و ناسکی هەبوو، بۆ ئەم جەژنی رەمەزانە لە 964 سوپرازی هەیە و کۆمەڵێک گۆرانی کوردی کۆنی کۆکردووەتەوە و بەشێوازێکی سادە پێشکەشی دەکاتەوە و جەژنەکەتان بۆ دەکاتە دوو جەژن.
هەڵدێر کە هەم کارمەندێکی شیرینی 964، لە کاتی پرۆڤەکردن لەناو ستۆدیۆ چووینە لای و پێی وتین، کۆمەڵێک گۆرانی کولتوری جوان و نەمرم کۆکردووەتەوە و هەر زۆر بە سادەیی دووبارە دەیڵێتەوە، بادینیشی تێدایە و بۆ ئەو زاراوەیەکی خۆشە و سەری لێدەردەکات.
هەڵدێر محێدین ساڵی پار لەگەڵ بۆکان هەورامی گۆرانیەکی شادی پێشکەش کرد و دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو.