دیمەنێک لە رووداوە هاتوچۆکە _ وێنە: 964
تەمەنی 19 ساڵە
لە خانەقین گەنجێکی گیانی لەدەستدا
964+
ڕاژان باجەڵان – خانەقین
لەسەر رێگەی دەروازەی مونزەریە و لە خانەقین، ئەمشەو 27.3.2025، گەنجێک بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەعمی لەگەڵ کردووە، ئەویش بریندار بووە.
روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان ڕۆج و تۆیۆتا فۆرچنەر بووە.
سۆراغی 964 ئەوەی دەرخست، کاتێک گەنجەکە ویستوویەتی بڕواتە ناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئۆرانۆس، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە پێکیان داوە، بەهۆی خێرایی هەردوولا ئەم روداوەی لێ کەوتووەتەوە و تا ئێستاش هاتوچۆی خانەقین سەرقاڵی کارکردنن لە کەیسەکە.
دکتۆر شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 19 ساڵە، کەسێکیش بە برینداری لە نەخۆشخانەی خانەقین رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا