یەک ئۆنسەى سەرووى سێ هەزار دۆلارە

زێڕ جەژن و رەمەزان نازانێت هەر بەرز دەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ بەردەوامە لە نرخە بەرزەکەى، ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە بازاڕ دانابەزێت.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3029 دۆلارە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 716 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 657 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 627 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 537 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ دابەزى

نرخى زێڕ دابەزى