شەممە کۆبوونەوەی فراوان دەکرێ
پێکدادان لە تورکیا هێوربووەتەوە بەڵام ناڕەزایەتی هەر ماوە
964+
پەری ساڵح
پێکدادانەکان لە خۆپیشاندانەکانی تورکیا و بە تایبەت لە ئینستانبوڵ هێور بوونەتەوە، دەڵێن تەنیا دوێنێ شەو 400 کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون.
ژمارەیەک دیمەن بۆ 964 نێردراون لە ئیستانبوڵەوە، عومەر کایە کە کوردێکی باکوری کوردستانە و دانیشتووی ئیستانبوڵە تایبەت بە 964 ناردوویەتی و دەڵێت، بەراورد بە رۆژانی پێشوو دۆخەکە هێوربووەتەوە، بەڵام نارەزایەتی نەوەستاوە.
تەنیا دوێنێ شەو، 400 کەس دەستگیرکراون و ئێستا رێژەی دەستگیرکراوان زیاترە لە 1300 کەس.
بەڵام وا دیارە، نارەزایەتییەکان دژ بە بڕیار زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ئاوا دانامرکێتەوە، ئەو وتیشی، بڕیارە رۆژی شەممە لە ناوچەی ماڵتەپی ئیستانبوڵ کۆبوونەوەیەکی گەورە دووبارە رێکبخرێت.