نزیکەی یەک کاتژمێرە دواکەوتووە

ئەمشەویش پێناچێت دانیشتنی پەرلەمان بكرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” رایگەیاند، دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان نیو كاتژمێر دوادەكەوێت.

فەرمانگەكە رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی قانوونی لە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكە دواكەوت.

پێشبینیی دەكرێت ئەمشەویش دانیشتنەكە نەكرێت، كە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نزیكەی یەك كاتژمێرە دواكەوتووە.

یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنی ئەمشەو، دەنگدانە بۆ بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە، كە دەبوو دوێنێ شەو دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت، بەڵام دیسان نیساب تەواو نەكرا و بەشێكی پەرلەمانتارانیش خەریكی سەیركردنی یارییەكەی عێراق و فەڵەستین بوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال.

جگە لە ئەمشەو، شەوی رابردوو جاری پێنجەم بوو، كە پرۆسەی دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت.

بڕیارە ئەمشەو دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

بڕیارە ئەمشەو دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت