لە گوندێکی کۆیە

تەزووی کارەبا لەناو حەوزێکی ماسی ژیانی لە گەنجێک سەندەوە

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

درەنگانی شەوی سێشەممە، 2025.3.25، گەنجێکی گوندی ساتوقەڵای سەر بە قەزای کۆیە کارەبای حەوزی ماسی دەیگرێت و بە هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

گەنجەکە بە مەبەستی کارکردن لە حەوزە ماسییەکە چووەتە لای حەوزە ماسییەکە و بەهۆیەوە کارەبای ئۆکسجینی حەوزەکە دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات.

هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە 964ـی وت، ئەم گەنجە ناوی “شڤان رۆستەم”ە، لە گوندی ساتوقەڵا، کارەبای حەوزی ماسی دەیگرێت و گیانی لەدەستداوە.

ئێستا تەرمی گەنجەکە، لە نەخۆشخانەی تەقتەوە و دەهێندرێتە پزیشکی دادی کۆیە بە مەبەستی توێکاریی بۆ تەرمەکەی و دواتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964، بەشێک لەو حەوزە ماسییانە مەرجی سەلامەتییان نیە، بۆیە هەندێکجار خاوەن حەوزە ماسییەکان دەیانەوێت کار لە حەوزەکان بکەن تووشی رووداوی نەخوازراو دەبنەوە.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا