سه‌رۆكی كۆمپانیای ئینڤیدیا گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی

964+

مسته‌فا نه‌هرۆ

کۆمپانیای ئینڤیدیا جێنسن هوانگی وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار گەڕاندەوە سەر کارەکەی.

ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای ئینڤیدیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23.11.2026 بە فەرمی بڕیاری دووبارە دامەزراندنەوەی جێنسن هوانگی لە پۆستەکانی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەرکرد، جەختیشیان لەوە کرده‌وه‌ کە گەڕاندنەوەی بۆ پۆستەکەی هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست ناکات.

جێنسن هوانگ لە رۆژی 12ـی ئەم مانگە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی پەیوەندیی سۆزداریی دەرەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک کە گومانی سیخوڕیکردنی بۆ چین لێدەکرا، دەستی لە پۆستەکانی کێشایەوە، لە ماوەی ئەو 11 رۆژەدا کۆلێت کرێس (بەرپرسی دارایی کۆمپانیاکە) بە شێوەیەکی کاتی کۆمپانیاکەی بەڕێوەبرد، تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان دەریانخست هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نیشتمانی نییە و هوانگ گەڕێندرایەوە سەر کارەکەی.

ئینڤیدیا کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیی ئەمریکییە کە لە ساڵی 1993 دامەزراوە و سەرەتا بە دروستکردنی کارتی گرافیک بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان ناسرابوو، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە بووەتە پێشەنگی جیهانی لە بەرهەمهێنانی ئەو چیپە پێشکەوتووانەی کە بنەمای سەرەکیی ژیریی دەستکرد و کۆمپیوتەری پێشکەوتوون.