دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 30 خولەک دواكەوت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیار بوو كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكات، كە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، دەنگدانە بۆ بەپارێزگاربوونی شاری هەڵەبجە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە بەغدا دەستیكەوتووە، ئێستا 30 خولەك تێپەڕیوە و دانیشتنەكە دەستیپێنەكردووە و نیسابی قانونی تەواو نەكراوە و ژمارەی پێویستی ئامادەبوونی ئەندامان بۆ دانیشتنەكە تەواو نەكراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دوێنێ ئەوەی راگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی رەزامەندییان داوە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلە...

بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلەمانەوە