دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق _ وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەڕلەمان
سبەی بۆی کۆدەبنەوە
بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە خرایە کارنامەی دانیشتنی پەڕلەمانەوە
ئەحمەد مستەفا
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی کاری پەڕلەمانەوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی شاخەوان عەبدوڵا بێت، کە لە هەژماری کەسی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان وەرگیراوە، بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی سێشەممە.
ئەو جێگرەی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ئەمشەو 24.3.2025 باسی لەوەکرووە، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق قسەیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەرێت.
بڕیار بوو رۆژی 30.9.2023 لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەو پرۆسەیە دواخرا، كه بۆ جاری چوارەم بوو دەنگدان له‌سه‌ر یاساكه دوابخات.
پێشتر 964 بەدواداچوونی كرد و ده‌ركه‌وت، به‌شێک لە لایەنە سوونییەکان له بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین و لایەنە شیعییەکان کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە، تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەکی دیکە تێکەڵ بە بابەتەکە بکەن.
رۆژی 13.3.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەند کرد، رۆژی 2ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد، دواتر لە رۆژی 4.5.2023 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە تەواو کرد و پێشنیاری ژمارەیەک پەرلەمانتاری خستەڕوو، کە داوای دابینکردنی بودجەیەکیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرد.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، بەڵام لەلای حکومەتی عێراق هەر قەزاکەی جارانە.
ھەڵەبجە بە دووری 75 کیلۆمەتر کەوتووەتە خوارووی رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده‌سه‌ر و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه به‌سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ماوه‌تەوە.