دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بە سێ سەرنشینەوە کەوتەناو رووباری گاڕفێنەوە - وێنە؛ بۆ 964 نێردراوە
دوای سێ رۆژ
تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتەناو رووبارەوە
شۆڕش قادری
دوای سێ رۆژ تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە ئیدارەی راپەڕین ئۆتۆمبێلەکیان وەرگەڕا و کەوتەناو رووباری گاڕڤێنەوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23.3.2026 لە لۆفەکانی کورتەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە وەرگەڕا و کەوتەناو رووبارەوە، بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو و یەکێکی دیکەشیان بەناوی عەبدولڕەزاق مەلا محەمەد بێسەروشوێن بوو.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی عەبدولڕەزاق نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە خوار ئەو شوێنەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕابوو، دۆزراوەتەوە”.