بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل:

“خامنەیی کوژراوە و تەرمەکەی دۆزرایەوە”

964+

ژووری هەواڵ

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگەیاند، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران کوژراوە و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، خامنەیی و پزیشکیان سەلامەتن.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بۆ یەدیعۆت ئەحرەنۆت ئەو قسەیەی کردووە، هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی بڵاویکردووەتەوە لە رێبەری باڵای ئێران کوژرابێت.

پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، بەڵگەکان بەرەو ئەوە دەچن خامەنەیی لەژیاندا نەمابێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیای ئێران ئەو دەنگۆیانەی رەتکردبووە و رایگەیاندبوو، کە پاش چەند کاتژمێری دیکە خامنەیی وتاری دەبێت، بەڵام تائێستا دەرنەکەوتووە.

بەڵام میدیای ئێران لێداونێکی ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە بە کەناڵی ئەی بی سی راگەیاندووە، خامنەیی و پزیشکیان سەلامەتن.

نەتەنیاهۆ بۆ گەلی ئێران: راپەڕن ئەم دەرفەتە دووبارە نا...

نەتەنیاهۆ بۆ گەلی ئێران: راپەڕن ئەم دەرفەتە دووبارە نابێتەوە