وەزارەتی خوێندنی باڵا:

“لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێن”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاندەوە و لەئەمساڵەوە ئەو دوو وانەیە ئەژمار دەکرێن.

پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە رۆژی 26.2.2026 و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیکردووتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (2025-2026) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە 3.3.2026  لە نووسراوێکدا کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە، داوای هەڵوەشانەوەى بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبی کراوە.

هەر لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونکراوەتەوە کە بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵدەوەشێتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (2025-2026) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین، واتە بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم.

داوایش لە وەزارەتى پەروەردە کراوە، هەموو قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاگادار بکەنەوە لەوەی کە خوێندکاران و قوتابییەکانیان لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە.

خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی گردبوونەوە

خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی گردبوونەوە