گرافیک؛ 964+
"ره‌چاوى ماده‌یه‌كی یاسای پارێزه‌رایه‌تيان نه‌كردبوو"
ده‌سته‌ی سزایی دادگای باڵا‌ی هه‌رێم بڕیارێكی دوو دادگای هه‌ولێرى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ده‌ڵێت، ده‌سته‌ی سزایی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی دوو دادگای هه‌ولێرى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، چونكه دادگاكان ره‌چاوى ماده‌یه‌كیان له یاسایه‌كى پارێزه‌رایه‌تى نه‌كردووه.
بڕیاره هه‌ڵوه‌شاوه‌كه هی هه‌ردوو دادگای تاوانی هه‌ولێر و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێره.
سه‌ندیكاى پارێزه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه وێرای رازی نه‌بونی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر پارێزه‌رێك، كه‌چی به‌بێ ره‌چاوكردنی مادده‌ی 23ـی یاسای پارێزه‌رایه‌تی، به‌رده‌وام بووه له وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی، دوای ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه دراوه، دادگای تاوانی هه‌ولێر بڕیاره‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردوه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ردوو دادگاكه له‌رێگه‌ى داواكاری (تدخل تمییزی) كراوه و ده‌سته‌ی سزایی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵیوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه، بڕیاری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به ره‌زامه‌ندی نه‌دان، شیاوی پێداچونه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچونه‌وه، كه بڕیار بدات به په‌سه‌ندكردنی یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه، “دادگای تاوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌كارهێناوه له‌سه‌ر ده‌ستوری بون یاخود نه‌بونی مادده‌ی 23ی یاسای پارێزه‌رایه‌تی كه ئه‌و كاره ناچێته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دادگایه”.