دیمەنێک لە زیندانی فیدڕاڵی لە چەمچەماڵ _ وێنە: ئەرشیف
وەزارەتی داد پلانی کردنەوەی هەیە
هەر کرایەوە؛ سزادراوانی سێ ناوچە دەبرێنە زیندانەکەی چەمچەماڵ
ئەحمەد مستەفا
مانگی داهاتوو زیندانی فیدراڵی کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكرێتەوە، ئەوەش لەپاش چوار ساڵ لە داخستنی و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رووە و کۆتایی، ئەمە قسەی وەزارەتی دادای عێراقە.
هەر ئەوەندەش نا، زیندانەکە، ئەو زیندانییەكانی عێراقی بۆ دەگوازرێتەوە، تا قەرەباڵغی زیندانەكانی عێراق كەم ببنەوە.
زیندانی چەمچەماڵ یەكێكە لە سەربازگە گەورەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق، لە ساڵی 2007- ەوە كراوە بە زیندانی فیدڕاڵی، زیندانەكە جێگای نزیكەی چوار هەزار زیندانی تێدا دەبێتەوە.
لە چوارچێوەی نۆژەنكردنەوەكەدا، كامێرای چاودێری بۆ زیندانەکە و ژوورەكان دادەنرێت و هۆڵی تایبەت بە وەرزشكردن و چەندین پێداویستی دیكەی ژیانكردنی تێدا دادەنرێت لەوانە فێنكەرەوە و هەواگۆڕكێی ، موراد ساعدی، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە وەزارەتی دادی عێراق لە بارەی زیندانەکە زانیاری نوێی خستووەتەڕو.
لە بارەی ئەوەی کێ دەخرێتە ئەو زیندانانەوە، ساعدی دەڵێت، ئەو زیندانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەكە ئەوانەن، كە بە چەند تاوانێكی دیاریكراو سزادراون، لەوانەش ئەوانەی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی وڵات دروست دەكەن و لە هەریەك لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركوكەوە دەبرێنە زیندانی چەمچەماڵ.