لە رانیە و قەڵادزێ

هەر کۆگا و دوکانێک یارییە ئاگرینەکان بفرۆشێت رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر

وریا فەتاح

بەرەجەژنە و بازاڕى یارییە ئاگرینەکان و تراقە گەرم دەبێت، پۆلیسى راپەڕین لە زووەوە دەستى بە رێکارەکان کردووە، دەشڵێت: هەر دوکان و کۆگایەک بیانفرۆشێت رووبەرووى یاساى دەکەینەوە.

پۆلیسى راپەڕین لە ئاگادارییەکدا، داوا لە دانیشتوانى سنوورى رانیە و قەڵادزێ دەکات، لە هەر کۆگاو فرۆشگایەک یاری ئاگرینەکان (تراقە) فرۆشرا بەزوترین کات ئاگاداریان بکەنەوە.

جەختى لەوەشکردووەتەوە، هەر دوکان و فرۆشگایەک یارییە ئاگرینەکان بفرۆشێت، رێوشوێنى یاسایى بەرامبەر دەگرنەبەر.

پۆلیسى راپەڕین داواى لە هاوڵاتیان کردووە، لە حاڵەتى بەدیکردنى دیاردەى فرۆشتنى یارییە ئاگرینەکان لەرێگەى ئەو ژمارانەى خوارەوە پەیوەندیان پێوە بکەن.

ژمارەی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە 104

ژمارەی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ 5060