دیمەنێکی سایلۆ کۆنەکەی زاخۆ ... وێنە؛ 964+
دوو سایلۆى دیكه‌ش ته‌واو ده‌كرێن
بۆ ئه‌مساڵ سێ سایلۆی تازه دروستكراو گه‌نمى جوتیاران وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ سێ سایلۆى تازه دروستكراوه ده‌ست به وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران ده‌كه‌ن، پلانى وه‌زاره‌تى بارزرگانى هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه له‌مساڵیشدا چه‌ند سایلۆیه‌كى دیكه‌ى نوێ دروستبكرێن.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم، ئه‌م زانیاریانه‌ى به 964 دا و وتیشی ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى دروستكردنى سایلۆكان كردوویانه لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەته بە کەرتی کشتوکاڵ.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانى به 964ـى رایگەیاند، بۆ ئه‌مساڵ سێ سایلۆ تەواو بوونە ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، ئەوانیش سایلۆكانی قوشتەپە، گەرمیان و سایلۆی روڤیان.
وتیشی “ھەر یه‌كێك له‌م سێ سایلۆ نوێیه بڕى 40 هه‌زار تۆن گەنم دەگرن”.
سایلۆ نوێیه‌كان ساز و ئاماده‌ن ستافی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕیشیان بۆ داندراون.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى ئاشكراشی كرد، ئێستا سایلۆیەک لە ھەڵەبجە لە دروستکردندایە و بۆ ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت، لە زاخۆش سەرەڕای سایلۆ کۆنەکەیان سایلۆیەکی دیکە دروست دەکرێت، کە ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی تەندەر و ئەویش لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دووپاتیشیكرده‌وه، لە ھەر شوێنێک پێویستیان به سایلۆ بێت دروستی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى كارئاسانى بۆ راده‌ستكردنى گه‌نمى جوتیارانى كوردستان بكرێت.