رێکخراوێک دەیکات

لە سلێمانی زیاتر لە 10 هەزار منداڵ بێبەرامبەر سەریان بۆ چاکدەکرێت

ژووری هەواڵ

رێکخراوێک لە پارێزگای سلێمانی  پڕۆژەی سەرچاککردنی زیاتر 10 هەزار منداڵ بێبەرامبەر ئەنجام دەدات، تیمی تایبەتی لە سەرتاش پێکهێناوە و دەچنە قەزا و ناحیەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.3.2025، سەید بەڵێن، سەرۆکی رێکخراوی رێبەری لاوان YGO بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەی سەرچاککردنیان بۆ زیاتر لە 10 هەزار منداڵ راگەیاندووە و ماوەی نزیکەی هەفتەیەک دەخایەنێت.

رۆژانە 200 سەرتاش تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەری منداڵان لە کچ و لە کوڕ چاکدەکەن.

لەنێو تیمی سەرتاش ژنانیش هەن، بڕیارە پێکەوە تا پێش جەژن بچنە زیاتر لە 200 قوتابخانە و گەڕەکی هەژارنشین.