له‌ 45 هه‌زاره‌وه‌ بووه‌ 24 هه‌زار دینار

نرخى بامیه‌ هه‌ڵفڕیوه‌كه‌ى بازاڕى سلێمانى نیشته‌وه‌


دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى

نرخی بامیه‌ لە ماوەی هەفتەیەکدا نیوەی نرخەکەی دابەزی و هەر کیلۆیەکی بە 24 هەزار دینار دەفرۆشرێت، كه‌ پێشتر به‌ 45 هه‌زار دینار بوو.
حسێن ئەحمەد، فرۆشیارى بامیه‌ له‌ بازاڕێكی سلێمانى بە 964 وت، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک بامیه‌ كه‌ له‌ شاری حیلە هاتووه‌، بە 24 هەزار دینارە لە بازاڕدا و نرخه‌كه‌شی له‌ دابه‌زینه‌.
وتیشی “لە ماوەی یه‌ك هەفتەدا نیوەی نرخەکەی دابەزیوە و هەفتەی پێشو بۆ كه‌ یەکەمجار هاتە بازاڕەوە هەر کیلۆیەکی بە 45 هەزار دینار دەفرۆشرا”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن