دیمەنى رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى قەزاى بەردەرەش کە لە ئێوارەى 23.3.2025 روویداوە و دوو کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە
بەردەڕەش
لەرووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگاى ناحیەى رۆڤیا و پردى جەمە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک رایگەیاندـ کاتژمێر 4:20 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، رووداوێکى هاتوچۆ لە جۆرى پێکدادان لەسەر رێگاى رۆڤیا بۆ پردى جەمە روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لاى خۆیەوە نێچیرڤان فەخرەدین،وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت،”تەرمەکان گەیەنراونەتە پزیشکى دادى ئاکرێ و شۆفێرەکە ناوى شەعبان حوسێن تەمەن 40 ساڵ و حاجى میرخان تەمەن 70 ساڵە، پشکنینیان بۆ دەکرێت و تەرمەکان رادەستى کەسوکاریان دەکرێنەوە”.