تیمی تەكنیكی لە بەغدا پەیامیان هەیە

وەزارەتی دارایی: هەر بزانن موچەی مانگی سێ هات

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمی تەکنیکی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێن، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئادار لە شاری بەغدان، ئێستاش تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.

تیمەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 23.3.025 راگەیاندراوێكیان هەیە و دەڵێن، سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی موچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

شاندی دارایی هەرێم هەر لە رێی بەغدان

شاندی دارایی هەرێم هەر لە رێی بەغدان