رووبار خالید بۆ 964
“حەقم بە ژیانی کەسەوە نییە و فزوڵی نیم”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
رووبار خالید، ئەکتەر و شانۆکاری سلێمانی لەم ساڵانەی کۆتایی بووەتە رووخسارێکی دیاری دراما و شانۆکان، ئەمساڵ بە رۆڵی گولزارە فزوڵی لە درامای بەرەو بەرزاییەکان بووەتە پاڵەوان و کەس خۆشیناوێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 رووبار وتی، گوڵزار هیچ لە کەسایەتی منەوە نزیک نییە و بەخوا حەقی ژیانی کەسم نییە و فزوڵی نیم، بەڵام هاوسەرەکە دەڵێ، باشبوو وەک گوڵزار نەبوویت دەنا تەحەمولم نەدەکرد و نەدەگونجاین.
رووبار خالید، جگە لە کاری هونەری چالاکەوانێکی دیارە و لە سەنتەری میترۆ بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنانە، لە ساڵی 2011ەوە کاری شانۆیی دەکات و دەشڵێت، هەردوو ئیشەکەم خۆشدەوێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح