10 ساڵه دۆزراونه‌ته‌وه و بێ ناسنامه‌ن
كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 24 روفاتى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیه‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ شنگال ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی تایبه‌ت به چاودێری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ئێزدییه‌كان له‌هه‌وڵدایه رێكاره یاساییه‌كان بۆ 24 روفاتى ئێزدی بكرێت كگه ماوه‌ى 10 ساڵه دۆزراونه‌ته‌وه و ناردراون بۆ هه‌ولێر و تاوه‌كو ئێستاش بێناسنامه ماوه‌نه‌ته‌وه.
رێكخراوی په‌تریگۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له‌رێژ دروشمى “ده‌نگه‌كانى ژێر خاك” هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته گه‌ڕ.
رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكارى قوربانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان له نوسینگه‌ى جینۆساید له دهۆك كۆبوونه‌وه و باس له چاره‌نووسی ئه‌و روفاتانه‌ى گۆڕى به كۆمه‌ڵى به‌ردیه كرا كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌ى زوممار ى سه‌ر قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵدرایه‌وه و 24 روفاتى تێدا بوو.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، دواى 10 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕه كه‌چی تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكارێكی یاسایی بۆ نه‌گیراوه‌ته به‌ر، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ى بێ ناسنامه ماونه‌ته‌وه هه‌مانكات كه‌سوكاره‌كه‌شیان له مافه‌كانیان و قه‌روبوكردنه‌وه‌یان بێبه‌ش ده‌بن.
وتیشی “له‌وه‌ته‌ى روفاته‌كان ناردراون بۆ هه‌ولێر تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت پشكنینى DNA یان بۆ نه‌كراوه.
گه‌وره‌ترین گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئێزدیه‌كان هه‌ڵده‌درێته‌وه
ئه‌نجومه‌نى باڵاى روحانى ئێزدیه‌كان بۆ (جه‌ژنى جمایی) چه‌ند شتێكی قه‌ده‌غه‌كرد
