72 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە یەکەم رۆژی بەهاریشدا، نرخی هەر بەرمیلێک 72 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 72 دۆلار و 34 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.47٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 68 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.48٪ بەرزبووەتەوە.

نزیکەی دوو هەفتە پێش، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت و بەوهۆیەشەوە، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و رۆیشتەوە خوار 70 دۆلار، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لە بەرزبووەنەوە کردووتەوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە