كاپتن ئەرسەلان

“تۆپی پێ شەڕەكان ناوەستێنێت و دیموكراسی بۆ گەلان بەرپا ناکات”

ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆپی پێ تەنیا یارییەكە و كۆتایی هەفتە خەڵك كاتی لەگەڵ بەسەر دەبەن و چێژی لێوەردەگرن

ئەمە لێدوانێكی سەرنجڕاكێشی یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی و پێشووی یانەی لیڤەرپوولە.

یۆرگن كلۆپ، راهێنەرە خوێنشیرینەكەی تۆپی پێ دەڵێت، تۆپی پێ تەنیا یارییەكە و خەڵك لە كۆتایی هەفتەدا كاتی لەگەڵ بەسەر دەبەن، لەوە زیاتر نییە باسی بكەم.

هەروەها دەڵێت، تۆپی پێ كێشەی هەژارەكان و كۆچبەرەكان چارەسەر ناكات، شەڕەكان ناوەستێنێ و دیموكراسی لەگەڵ خۆی ناهێنێت، ئێمەش پارەیەكی زۆر وەردەگرین، بۆ ئەوەی وا بكەین خەڵك بۆ ماوەی 90 خولەك خەمەكانیان لەبیر بكەن.

تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆیەكەدا بزانە…