دهۆک
ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاواز ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاوازی سەنتەری دهۆک ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێتەوە، بەڵام هیچ ئاهەنگێک سازناکرێت.
لە سەرەتای هەردوو شاخەکانی “کێلیا شەدا و کێلیا فرعینی” تا گۆپیتکەکەی بە هەزار و 200 خەتیر ئاگر دەکرێتەوە، لە هەمان کات لە پارکی نەورۆز لە ناو بازاڕی دهۆکیش ئاگرەکی گەورەکە هەڵدەکرێت.
حەسەن فەتاح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری لە دهۆک، بە 964ـی وت، ئەمشەو لە کاتژمێر 9:00 لە کێلیا شەدا 700خەتیر و کێلیا فرعینی 500 خەتیر دانراون و لە پارکی نەورۆزیش ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.
وتیشی، بەڵام بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هیچ ئاهەنگێک ساز ناکرێت، تەنیا ئاگرەکە هەڵدەکرێت.
لە پارێزگای دهۆک هەموو ساڵێک بەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە پارکی نەورۆز و کێلیا شەدا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا