سهرپێچیش بكهن سزا دهندرێن
نوسینگەکانى هەلیکار مەرجدار دەکرێن
964+
فهرهاد حهسهن
کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى له ههرێمی كوردستان دواى تێبینى و چاودێریكردنى كارى ئهو نووسینگانهى كه ههلیكار بۆ بهكارخستنى كرێكارى خۆماڵى دهڕهخسێنن، مهرج و رێنمایی و ههمانكات سزاشی بۆ داناون.
پاڵپشت بە رێنمایی مۆڵەتپێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت ژمارە (1)ى ساڵى (2018)، چەندین نووسینگەى ناحکومى تایبەت بە دۆزینەى هەلیکار لە کوردستان هەیە، کە ناوەکانیان لە پۆرتاڵی کار (kar.molsa.gov.krd) داندراوە و خاوەنى مۆڵەتى فەرمیی وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتین.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بڵاویكردووهتهوه، بەپێی ماددە (شەش/١) لە رێنمایی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە، “نووسینگەى بەکارخستن بۆى هەیە تەنها بۆ یەکجار بڕێک پارە لە کرێکار وەربگرێت بە مەرجێک لە رێژەى (%25) لە کرێی یەک مانگى کرێکار تێپەڕ نەکات بەرامبەر دۆزینەوەى هەلى کار بۆی”.
واتە نووسینگەی بەکارخستن تەنها یەکجار پارە لە کرێکار وەردەگرێت، ئەمەش دواى ئەوەى هەلیكارى بۆ دەدۆزێتەوە و دایدەمەزرێنێ، بەو مەرجەى ئەو بڕە پارەیە بە رێژەیەک بێت کە لە (%25)ی کرێی مانگێکى زیاتر نەبێت.
كرێكارانیش ئاگادار دهكاتهوه كه له ئهگهرى وەرگرتنى پارەى پێشەکى و هەر بڕە پارەیەکى دیكه كه پێچەوانەى رێنماییەكانه و لە کاتى بوونى هەر حاڵەتێکى لەم جۆرە، ئاگادارمان بکەنەوە لە رێگەى هێڵەکانى هۆشیاری کرێکاران:
(07721225500 , 07511225500) پەیوەندى، واتسەپ، ڤایبەر