هەردوو قاچی شکا

هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و کەوتە ناو رووبارەوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2025 و لە کاتی بەربانگدا هاوڵاتییەکی دانیشتووی رواندز لە گەلی خاڵەڕەش هەڵدێرا و کەوتە ناو رووبار، بەوهۆیەشەوە هەردوو قاچی شکا.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەو رووداوە بە حەوت تیم سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییەین، کە کەوتووەتە ناو گەلی خاڵەڕەش.

وتیشی، کەسەکە لە ژیاندا ماوە، بەڵام هەم لە شاخ هەڵدێراوە و قاچەکانی شکاون، هەمیش کەوتووەتە ناو رووبارەکە و تائێستا هەر لە ناو ئاوە.

وەک بەرگریی شارستانی باسی دەکات، شوێنەکە سەختە و رەنگە نزیکەی کاتژمێرێکی تریان پێویست بێت بۆ ئەوەی ئەو کەسە بێننە دەرەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەرگرى شارستانى سۆران هاوڵاتییەکى لە هەڵدێران رزگار ک...

بەرگرى شارستانى سۆران هاوڵاتییەکى لە هەڵدێران رزگار کرد