ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی

“دانەمەزراوەكان لە عێراق دابمەزرێنن و موچەی ئەو كەسانە دابین بكەن بۆیان نەبەستراوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەر یەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتيی راژەی راسپارد لەگەڵ وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی ئەم دەرچووانە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی هاوتای هاوەڵەکانیان، لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئەنجامی ئەو هەوڵانە بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بخەنەڕوو،

ئەنجومەنی وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.202 لە پەیجی فەرمیی خۆیەوە پۆستی كردووە و وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتيی راژەی راسپارد، لەگەڵ وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی ئەم دەرچووانە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی، هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ئەنجامی ئەو هەوڵانە بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بخەنەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت: لەبەر رۆشنایيی ئەو ئەنجامانە، بڕیاری پێویست سەبارەت بە دامەزراندنیان بدرێت لەپێناو نەوەستانی رێکارەکانی پلەبەندیی پزیشکی و رێکخستنەوەی سیستمی خزمەتگوزاريی تەندروستيی نەخۆشخانەکان و چاودێريی پزیشکی و دابینکردنی بەپێی پێداویستی.

هەروەها لە راگەیاندراوێكی دیكەدا، كە هەر ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد، کاری پێویست بۆ دابینکردنی موچەی ئەو کەسانە ئەنجام بكات، كە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام موچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەمووز لە ساڵی 2024 لە لایەن وەزارەتی دارایيی فیدراڵەوە.

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران داوای بەهەمیشەییکردنی وا...

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران داوای بەهەمیشەییکردنی وانەبێژان دەکات