وەزارەتی کارەبا بۆ 964
بەرانبەر دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر هیچ پارەیەک وەرناگیرێت
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەگەر بتەوێت سیستەمی وزەی خۆر دابنێیت هیچ بڕەپارەیەکت لێ وەرناگیرێت، بابەتی پێدانی قیستیش لای حکومەت راست نییە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارە بە 964ی، وت “ئەوان لە بەرانبەر دانانی سیستمی وزەی خۆر هیچ بڕە پارەیەک لە بەشداربووان وەرناگرن، هەموو ئەو دەنگۆیانە ودورن لە راستی کە باس دەکرێن”.
باسی لەوەش کرد، “لە بەرانبەر دانانی سیستمی وزەی خۆر، هیچ قسیستێکی درێژخایەن بە هاوڵاتیان نادرێت، ئەوەی هەیە لە لایەن کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی وزەی خۆرە، نەک وەزارەتی کارەبا”.
لە وەڵامی پرسیارێکی 964، سەبارەت بە زۆریی پارەی کارەبای سیستمی 24 کاتژمێری، ئومێد ئەحمدی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەوان جارێ لە قۆناغی دیراسەکردندان “.
سیامەند ئەشقی، خاوەنی کۆمپانیای سیستمی وزەی خۆر، بە 964ی، وت “هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس دەکرێت لە بەرانبەر دانانی سیستمی وزەی خۆر پارە وەردەگیرێت”.
وتیشی، “رۆژانە خەڵکێکی زۆر پەیوەندی دەکات بۆ بەستنی سیستمەکە، بە تایبەت دوای هاتنی کارەبای 24 کاتژمێری”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
81 قوتابخانە بە وزەی خۆر رووناک کرانەوە
وزەی خۆر
بۆ لهمهوداو بهمشێوهیه بهڕێوهى ببهن
رێكخراوێكی ژینگهیی بهچهند خاڵێك چۆنیهتى پاراستنى ژینگهى فێستڤاڵهكان دهخاتهڕوو
لە سلێمانى
لە دوو مانگا زیاتر لە 700 ماڵ سیستمى وزەى خۆریان داناوە
پڕۆژەی پەرەپێدانی کشتوکاڵییە
پاکێجی تەکنەلۆژی پێشکەوتووی ئاودێری بەسەر جوتیارانی هەڵەبجە دابەشکرا
ههر پارێزگا و ئیدارەیەك دانهیهكی لێیه
له ههرێمی كوردستان 7 كۆگاى گهوره بۆ پێداویستى حاڵهته لهناكاوهكان دروستكراون
زۆرترینیان ماڵانن