هونەر و وەرزش لەگەڵ لیزا
“دەمەوێ ئەکتەر بم نەک وەک مۆدێل دەرکەوم”
964+
ژووری هەواڵ
وەرزش و هونەر دوو لایەنی جوانی ژیانن کە لێیانەوە بە دیوێکی تر ژیانمان نیشان دەدەن، لیزا بەختیار کچە ئەکتەرێکی لاوی سلێمانی لەگەڵ نواندن و کارەکەشی کە مامۆستای موزیکە، وەرزشکردن بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی بەتایبەت لە رەمەزاندا و گرنگی بە شیرینی خواردنیش نادات.
کامێرای 964 لەگەڵ لیزان چەند کاتژمێرێک لە هۆڵی وەرزشی بوو، باسی وەرزشکردن و راهێنەکانی بۆ کردین لەگەڵ کارە هونەرییەکانی، هۆکاری دەرنەکەوتنی لە مانگی رەمەزان و وتیشی، لەبەر قسەوقسەڵۆک وازم لە ئیشێک هێنا، پێشم خۆشنییە پێم بڵێن ئەکتەرێکی جوانە و وەک مۆدێلێک بم، بەپێچەوانەوە دەمەوێت بڵێن نواندنی جوانە.
لیزا جەختی کردەوە لەسەر نەخواردنی شیرینی لە مانگی رەمەزان و وەرزشکردنی بەردەوام، بۆ ئەوەی لەشولارێکی رێک و تەندروستی هەبێت.