250 نامام روێندران

بەم رەمەزانە بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى لە نەمام رواندن ناوەستێ

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى هەڵمەتێکی نەمام رواندنی ئەنجامدا و لە رێگەی چەند تیمێکەوە دەیان نەمامی لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود رواند.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025، بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى رایگەیاند، 250 نامامی گەورەی لە جۆری “کاچی مەشهەدی” رواند.

نەمامەکانن لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکراون، بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى دەڵێت، “ئەمە نەریتی ساڵانەی ئەو خێرخوازەیە و لە خەمخۆریانە بۆ زیادکردنی سەوزایی لە شاری سلێمانی”.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لەکاتی هەڵمەتەکەدا رایگەیاند، “ئەم جۆرە هاوکاری و هەڵمەتانە نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆری هاوڵاتیانی شارەکەمانە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی”.

کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە رێگای سلێمانی -...

کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە رێگای سلێمانی - تاسڵوجە دانرانەوە