دوای 13 کاتژمێر

هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ئاسایی بووەوە

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای 13 کاتژمێر هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی بووەوە.

کاتژمێر 08:00 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025 بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی پاسپۆرت لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەتەواوەتی پەکی کەوت، دوای 13 کاتژمێر بەهەماهەنگی بەرپرسانی دەروازەکە و وڵاتی تورکیا سیستمەکە چاکكرا و هاتوچۆ دەستیپێکردەوە.

کامی کەمال وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە 964ـی وت، دوای بەدواداچونێکی ورد، کێشەکە تا رادەیەک چارەسەرکرا و ئێستا هاتوچۆ دەستیپێکردووەتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە”.

دوو مانگ پێش ئێستا حکومەتی تورکیا راگەیاند، گۆڕانکاری لە سیستمی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیدا دەکات و لەو کاتەشەوە تا ئێستا، دوو جار هاتوچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەشێوەیەکی کاتی پەکی کەوتووە و دواتر چارەسەر کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى ئیبراهیم خەلی...

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل پەکى کەوت