100 دۆلار 10 ملیۆنی سافکرد

تمەن داڕما و دینار بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئەمریکا و حوسییەکانی یەمەن و دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بەهای تمەنی ئێرانی داڕما و دابەزینی مێژوویی تۆمارکرد، دیناریش کەمێک بەرزبووەوە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025، 100 دۆلار بە نۆ ملیۆن و 700 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکراوە بە حەواڵە و پێشبینی دەکرێت، بەهای تمەن زیاتریش دابەزێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهای دیناری عێراقی کەمێک بەرزبووەتەوە بەرامبەر دراوە بیانییەکان و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 147 هەزار و 300 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 10 ملیۆن تمەن و زیاتریش مامەڵەی پێوەکراوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا، بەهای تمەن بەو رێژەیە دابەزێت.

پێشتر ئابووریناسان و شارەزایانی بازاڕی دراو پێشبینییان کردبووە، لە نەورۆزدا 100 دۆلار دەگاتە 10 ملیۆن تمەن و ئێستاش پێیانوایە، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و شکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هۆکارن بۆ داڕمانی بەهای تمەن.

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

دۆلار و تمەن پێکەوە دابەزین و دیناریش بە تەنیا بەرزبوو...

دۆلار و تمەن پێکەوە دابەزین و دیناریش بە تەنیا بەرزبوویەوە