تیمێکی مۆزەخانەی گەرمیانیش لەوێن
شوێنه‌وارى هه‌رێم له ئیتاڵیا یادی هه‌ڵه‌بجه‌ى كرده‌وه و یاداشتنامه‌یه‌كیشی واژۆ كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكی شوێنه‌وارى هه‌رێم له وڵاتى ئیتاڵیان له‌میانه‌ى چالاكییه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوویان، هه‌م كاری خۆیان كرد وه‌كو شوێنه‌وار و هه‌میش ساڵیادی كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌یان له زانكۆیه‌كی ئه‌م وڵاته كرده‌وه.
كه‌یفی مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه له‌و وڵاته‌ن له‌میانه‌ى كۆنفڕانسێكیان له زانكۆیه‌كی پۆلۆنیا له شارى ریچۆنى كه جێگری سەرۆکی شارەوانی ئه‌م شاره‌ش ئاماده‌بوو، ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌بووانى كۆنفڕانسه‌كه ساتێك بۆ قوربانیانى ئه‌م كاره‌سته به‌بێده‌نگی وه‌ستان.
وتیشی “یاداشتێكمان واژو کرد لە بوارەی پڕۆژەی شوێنەواری و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان و (Museo del Territori)ـى ئیتاڵى”.
تیمێكی چه‌ند كه‌سی مۆزه‌خانه‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى هه‌رێمن و له‌وێ به‌شدارى وۆڕكشۆپێك ده‌كه‌ن و راهێنان له‌باره‌ى شوێنه‌وار و ئیداره‌دانى مۆزه‌خانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو مۆزه‌خانه‌ى گه‌رمیان و (Museo del Territori)ـى ئیتاڵى وه‌كو هاورێى مۆزه‌خانه‌یی له‌ئێستا و داهاتوو كاری هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.