قوتابییه‌ك: پێویسته‌ وانه‌كانمان بخوێنین

بەشێک لە قوتابخانەکانی گەرمیان شكاندنى بایکۆتیان كرد به‌ڕاستى

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە 17.3.2025 بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کۆبوەوە و باسیان له‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان كرد، ئەمڕۆ سێشەممە، دەرگای بەشێک لە قوتابخانەکان بەرووی قوتابیاندا کرایەوە.
عیسا ئیبراھیم، قوتابی پۆلی نۆی بنەڕەتیە بە 964ى وت، ئەمڕۆ ھاتوینەتەوە بۆ قوتابخانە و پێیانخۆشە مامۆستاکانیان کۆتایی بە بایکۆت بھێنن و وانەکانیان بخوێنن.
پەیامنێری 964، رۆیشتە بەردەم چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کەلار، بەشێکیان دەرگای قوتابخانەکانیان کردبووە و بەشێکیشیان بەداخراوی مابونەوە.
لەدوای کۆتایی ھاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی 2024_2025، مامۆستایان بایکۆتی قوتابخانەکانیان کرد.
دوێنێ، عەدنان حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ـی وتبوو “ھەموو بەڕێوەبەرەکان ئیمزایان کردووە و رازیبوون بەوەی کە لە سبەینێوە دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە و کۆتایی بە بایکۆت بھێنن”.
وتیشی “سەرجەم قوتابخانەکانی ناوشار و دەرەوەی شاریش لە سبەینێوە دەست دەکەنەوە بە خوێندن و پێویستە قوتابیان بڕۆنەوە دەست بە خوێندنی وانەکانیان بکەنەوە”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات

بایکۆتی مامۆستایان لە گەرمیان کۆتاییهات

بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ سزادانی مامۆستا بایکۆتکارەکانن

بەڕێوەبەرەکان لەگەڵ سزادانی مامۆستا بایکۆتکارەکانن

مامۆستا ناڕازییەکان: یەکشەممە بە بایکۆتەوە چالاکی جیا...

مامۆستا ناڕازییەکان: یەکشەممە بە بایکۆتەوە چالاکی جیاوازمان دەبێ