دوای رەتکردنەوەی پێشنیاری ئاگربەست

ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوی هێرشی بۆ سەر غەزە دەستپێکردوەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس لە غەزە دەستپێکردووەتەوە.

ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە نووسینگەی نەتانیاهۆ دەڵێ، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس لە غەزە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیارەکانی ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە رەتکردەوە.

هێزی ئاسمانی، هێرشەکانی لە سەرانسەری کەرتی غەزە چڕتر کردووەتەوە، ئەوە لە حاڵێکدا دەسەڵاتدارێتی پەخشی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، ناتەنیاهۆ و کاتز سوپای ئیسرائیلیان ڕاسپارد کە هەنگاوی زۆرەملێ دژی حەماس لە غەزە بگرنەبەر.

هەر دوای ئەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاجیاکانی باکور و ناوەڕاست و باشووری غەزە هێرش و بۆردومانیان دەستپێ کردووە.

پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە 53 ملیار دۆلاری دەوێت

پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە 53 ملیار دۆلاری دەوێت