پێویستە لە چ کاتێک بیکەیت؟
وەرزشکردن لە کاتی رۆژوو بۆ گورچیلەکانت مەترسیدارە
964+
ژووری هەواڵ
بێگومان وەرزشکردن بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی گرنگە، بەڵام لە کاتی رۆژووگرتن بەپێی دۆخی تەندروستی کەسەکە دەگۆڕێت، بەتایبەت ئەوانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە، د. ئەحمەد عەبدولحەمید جاف پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، رێنوێنی تووشبووانی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەکات لە نێوانی بەربانگ و پارشێو وەرزش بکەن.
هاوکات باس لەوە دەکات، وەرزش لە کاتی رۆژوو مەترسی لەسەر گورچیلە دروست دەکات، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاوی جەستە و ئارەقکردنەوە و سستبوونی گورچیلە و گۆڕانکاری لە رەنگی میز و ناڕێکی لە گورچیلەکاندا.