سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق واده‌ڵێت

ئه‌مساڵ لانیكه‌م سێ به‌نداو له‌ سنوورى قه‌زاى شنگال دروستده‌كرێن

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق ئاشكراى كرد بۆ ئه‌مساڵ له‌ پلانیاندایه‌ لانیكه‌م سێ به‌نداو له‌ سنوورى قه‌زاى شنگال دروست بكه‌ن، و جێبه‌جێكردنیشیان به‌شێوه‌ى قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌بێت.

عون زیاب، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، پلانى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دروستكردنى 36 به‌نداوه‌ له‌ عێراقدا كه‌ ژماره‌یه‌كیان ده‌كه‌ونه‌ سنوورى قه‌زاى شنگال كه‌ لانیكه‌م سێ دانه‌ى لێ دروستده‌كرێت.

وتیشی “وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌پێی پلانى ساڵانه‌ى دارایی خۆى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوانه‌ له‌مساڵ 2025 جێبه‌جێ ده‌كات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئامانجى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ربازكردنى هه‌ندێك ناوچه‌ى وشكه‌ له‌ عێراقدا كه‌ رووبه‌ڕووى بێئاوى ده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچه‌ بیابانیانه‌ى كارى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵى لێ ئه‌نجام ده‌درێت.