سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى

“لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا لیستى موچەى مانگى سێ رەوانەى بەغدا دەکەن”

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم، لیستى موچەى مانگى سێى فەرمانبەرانى ئامادە کردووە و لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا دەینێرن بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بە 964ـى وت،”زۆربەى ئیشەکانى ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگى سێ تەواو بووە، تەنیا رێکخستن و پێداچوونەوەى ماوە و لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا دەینێرن”.

964 لێى پرسى، بۆ جەژن فەرمانبەران موچەى مانگى سێ وەردەگرن؟، سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى وتى،”ئیتر ئەوە بەدەست بەغدایە، ئەوەى لەسەر ئێمەیە کردوومانە و لە دوو رۆژدا لیستەکەیان بۆ دەنێرین و بەهیواین بینێرن”.

وەک باسى دەکات، لیستەکە هەمان لیستى مانگى دووە بە هەندێک گۆڕانکارى کە بەغدا تێبینى لەسەرى هەبووە، گۆڕانکارییەکانیش هەندێک حاڵەتى تایبەتن کە هەندێک کەس لە لیستى موچەى مانگى یەک بەهۆى خانەنشین بوون دەرکرابوون، یان ئەوانەى بەهۆى تەواوبوونى مۆڵەتى بێ موچە و مۆڵەتى دایکایەتى گەڕاونەتەوە بۆ لیستى موچە.

بە وتەى سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى، لیستى موچەى مانگى دوو دەبێت بە بنەما بۆ موچەى مانگى سێ و مانگەکانى دیکە و وایان کردووە کە هەموو سەرنج و تێبینییەکانى وەزارەتى دارایى عێراق لەسەر لیستى موچە چارەسەر بکەن و گرفتى دواکەوتنى موچە نەمێنێت.

حکومەت دەیەوێت پێش جەژن موچەى مانگى سێ دابەش بکات

حکومەت دەیەوێت پێش جەژن موچەى مانگى سێ دابەش بکات